سەردێر

بەهۆی هێرشەكانی توركیا، 1500 هاووڵاتی سڤیل شەهید بوون

خەڵك-

گۆڤاری جەنگە ئاسمانییەكان ئاشكرای دەكات، بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا و لەماوەی كەمتر لە شەش ساڵ زیاتر لە 1500 كەسی سڤیل شەهید بوون.

گۆڤاری جەنگە ئاسمانییەكان لە ڕاپۆرتێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ساڵی 2015 تاكو ساڵی 2021 بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە، 1500 كەسی سڤیل لە عێراق و سوریا شەهید بوون.

گۆڤارەكە ئاشكراشی دەكات، بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی سوپای توركیا، لە ساڵی 2015 تا ساڵی 2021 نزیكەی 500 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجام داوە و بەهۆیەوە 1500 كەسی سڤیل شەهید بوون.

گۆڤارەكە بە وردی چاودێری هێرشە ئاسمانییەكان و ئەو كەسانەی بەهۆیەوە شەهید دەبن دەكات و ڕایگەیاندووە، زۆرترین ئەو كەسانەی لە عێراق و سوریا بوونەتە قوربانیی هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا خەڵكی ناوچە كوردنشینەكانی ئەو دوو وڵاتەن و ئامانجی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەكانی توركیاش لە عێراق و سوریا بە ئامانج گرتنی هێزە كوردییەكانە لەو دوو وڵاتە.