سەردێر

لە ناوچەیەكی هەرێم پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕاگیرا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە بەهۆی كەمی بڕی پێكوتەكەوە، پێدانی ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنا لە كەلار ڕادەگرن و دەشڵێت: “ئەوەی هەیە بەشی ئەوانە دەكات، كە ژەمی دووەم وەردەگرن”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕاگرتنی پێدانی ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: “بنكەی كوتانی كۆرۆنا لە كەلار ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری كەلار دەكاتەوە، كە لە ئێستادا ناتوانێت ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ كەس بەكار بهێنێت”.

ئاشكراشی كردووە، لەبەر ئەوەی ئەو بڕە ڤاكسینەی، كە لە بەردەستە تەنها بەشی ژەمی دووەمی ئەو هاووڵاتیانە دەكات، كە پێشتر ژەمی یەكەمیان بۆ كراوە.

جەختیشدەكاتەوە، لەكاتی بەردەست بوون و گەیشتنی ڤاكسینی نوێ، ئاگاداری ھاووڵاتیان دەكەینەوە.