سەردێر

بە ڤیدیۆ؛ كازمی لە ناسڕیە بە “پێڵاو” هێرشی كرایەسەر

خەڵك-
لە كاتی سەردانی بۆ شاری ناسڕیە بۆ كردنەوەی دوو پڕۆژە، هاووڵاتیانی ئەو شارە هێرشیان كردە سەر سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەر “پێڵاو و بەرد”یان دا.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران سەردانی شاری ناسڕیەی كردووە بۆ كردنەوەی پڕۆژەیەكی كارەبا و نەخۆشخانەیەك.

بەپێی ڤیدیۆیەك، كە میدیاكان بڵاویانكردۆتەوە، كازمی لەگەڵ گەیشتنی بۆ شارەكە لەلایەن هاووڵاتیانەوە خۆپیشاندان لەدژی ئەنجام دراوە و ڕێگری لە كاروانی ئۆتۆمبێلەمانی كراوە و بە “پێڵا و بەرد” هێرشی كراوەتە سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی و پاسەوانەكانی دەیپارێزن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كازمی لە ناسڕیە چووە ماڵی یەكێك لە شەهیدانی خۆپیشاندانەكان بەناوی (ئەنەس مالك) و ڕایگەیاند، ناسڕیە زۆر پشتگوێ‌ خراوە و وتیشی، “بەم زووانە بكوژانی خۆپیشاندانەكان ئاشكرادەكەن”.