سەردێر

دادگای ئامەد سزای ٢٢ ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا گیوڤەندا پەسەند كرد

خەڵك

دادگای پێداچوونەوەی ئامەد سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر “لەیلا گیوڤەن” پەرلەمانتاری ھەدەپە و ھاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكرات “كەجەدە”دا پەسەند كرد.

“لەیلا گیوڤەن” دوای چەند لێدوانێك دژی پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر شاری عەفرینی ڕۆژئاڤای كوردستان مافی پارێزبەندی پەرلەمانتاری لێسەندرایەوە و لە ڕۆژی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا. دواتر دادگای سزا قورسەكانی ئامەد لە نۆیەمین دانیشتنی كەیسەكەدا بە تۆمەتەكانی بانگەشەی ئەندامیەتی بۆ ڕێكخستنی قەدەغەكراو سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر “لەیلا گیوڤەن”دا سەپاند و ئەمڕۆش ئاژانسەكانی ھەواڵ لە باكووری كوردستان بڵاویانكردەوە، بەھۆكاری یەكلابوونەوەی بەڵگەكان دادگای پێداچوونەوەی ئامەد سزاكەی پەسەند كرد و لە ئێستادا تەنھا دادگای باڵا دەتوانێت لەسەر داوای لەیلا گیوڤەن پێداچوونەوە بە كەیسەكەیدا بكات.