سەردێر

تەندروستی هەرێم ئاماری كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 514 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 634 كەسیش چاكبوونەتەوە و تەنها 5 حاڵەتی مردن هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 9381 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 66 كەس و سلێمانی 217 كەس و دهۆك 184 كەس و گەرمیان 43 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 634 كەس چاكبوونەوە و 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4354 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە