سەردێر

عێراق؛ لەماوەی دوو هەفتەدا زیاتر لە 900 تۆمەتبار دەستگیركران

خەڵك

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت ، تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 900 كەس بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیركراون و لەنێو دەستگیركراوەكانیشدا ژمارەیەكیان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر بووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە رۆژی سێی ئەم مانگەوە تا دوێنێ پێنجشەممە هێزەكانی پۆلیس 924 تۆمەتباریان دەستگیركردوە، كە 15 كەسیان بە تاوانی ئەنجامدانی شەڕی عەشایەری دەستگیكراون.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، لەنێو دەستگیركراوەكاندا تۆمەتباری بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر و خەراپ بەكارهێنانی ئامێرە تەكنەلۆژیەكان و بەكارهێنەرانی چەكی بێ مۆڵەتی تێدایە.