سەردێر

سەرۆكی هەرێم گەیشتە ئیمارات

خەڵك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە فڕۆكەخانەی بەتین لە ئیمارات و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەبو زەبی كۆبێتەوە و سبەی لەگەڵ محەمەد بن شێخ زاید كۆدەبێتەوە، پرسی ئابووری وسیاسی تاوتوێ دەكەن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 11-6-2021 لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێر هەرێمی بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت و گەیشتە فڕۆكەخانەی بەتین لەلایەن ئەحمەد بن سایق وەزیری دەوڵەتی ئیمارات پێشوازی لێكرا .

لەسەردانەكەیدا، كە لە سەر بانگێشتی فەرمی محەمەد بن زاید دووەم پیاوی بەهێزی ئیمارات ئەنجامدراوە، پرسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و عیراق و هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق تاوتوێ دەكرێت.