سەردێر

ئەمریكا؛ ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار دابین دەكات

خەڵك
سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی دەرزی ڤاكسینی كۆرۆنا لەكۆمپانیای فایزەر دەكڕێت بۆ خەڵكی ئەو وڵاتانەی داهاتیان كەمە، ڕەوانە دەكات بێ بەرامبەر .

جۆوبایدن ، سەرۆكی ولایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕٍایگەیاندووە، ئەمریكا 500 ملیۆن دەرزی ڤاكسینی كۆرۆنا لە كۆمپانیای فایزەر دەكڕێت بۆ خەڵكی ئەو وڵاتانەی داهاتیان كەمە، ئەمەش 92 وڵات دەگرێتەوە.

باسی لەوەشكردووە، كە ڤاكسینی فایزەر یەكێكە لەو ڤاكسینانەی دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكا (FDA) پەسەندی كردووە و تا ئێستا زیاتر لە 73 ملیۆن كەس لە ناو ئەمریكا هەردوو دەرزی ئەم ڤاكسینەیان وەرگرتووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڤاكسینی دژە كۆرۆنای كۆمپانیای فایزەر، یەكێكە لە باشترین فاكسینەكانی دژی ئەم ڤایرۆسی كۆرۆنا.

‎May be an image of ‎دەق‎‎