سەردێر

نێچیرڤان بارزانی سەردانی وڵاتێكی عەرەبی دەكات

خەڵك
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی جێنشینی ئەبوزەبی سەردانی ئیمارات دەكات.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بڵاویكردەوە، كە بڕیارە رۆژی شەممە 12-6-2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی شێخ محەممەد بن زائید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی بچێتە وڵاتی ئیمارات.
بە پێی زانیارییەكان سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئیمارات كۆدەبێتەوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان