سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی توشبوون ومردن بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 4320 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4130 كەسیش چاكبوونەتەوە و 20 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 46 هەزار و 68 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4320 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 130 و سلێمانی 264 و هەولێر 66 حاڵەت و دهۆك 184 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 4130 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 286 و هەولێر 195 و دهۆك 153 و كەركوك 84 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 20 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە دهۆك 2 كەس و سلێمانی 2 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 16668 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە