سەردێر

هەپەگە؛ بەرخۆدانی گەریلا لە جودی تا زاگرۆس بەردەوامە و 11 سەربازی سوپای توركیا كوژران

خەڵك
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، گەریلا لەجودی تا چیاكانی زاگرۆس لە هەر شوینێك دەوڵەتی توركیا هەبێت بەرخۆدان دەكات و شەڕی سەخت لە ئاڤاشین و زاپ و مەتیناش بەردەوامە و ئەوەندەی ڕوونبووەتەوە تا ئێستا 11 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە گەریلاكانی ئازادیی كوردستان لە جودی بگرە هەتا مێردین، مەتینا، زاپ و ئاڤاشین، داستانی قارەمانێتیی دەنووسنەوە، شەهید دەدەن و بەرخۆدان و چالاكی بەهێز بەردەوامی پێدەدەن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە ئەنجامی چالاكییەكانیان لە زەوی و ئاسمانەوە گورزی قورسیان لە سوپای توركیا داوە و لە چەند چالاكییەكدا ئەوەندەی ڕوونبووەتەوە، ١١ سەربازی توركیا كوژراون.

لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، هێشتا شەڕی سەخت لە ئاڤاشین و زاپ و مەتیناش بەردەوامە.