سەردێر

چاودێرێك پێیوایە توركیا وەك هەرێم مامەڵە لەگەڵ كوردستاندا ناكات

تائێستا هەرێم نوێنەری لە توركیا نییە

خەڵک-ئارام سەردار

لەبارەی گرژی وئاڵۆزیەکانی ناوچەسنوریەکانی هەرێم و هاتنەپێشەوەی زیاتری تورکیا بۆ ناوخاکی هەرێم چاودێرێکی سیاسی پێیوایە، بوونی شەڕی ناوخۆش بەداخەوە ئەوە وەسیلەیە بۆ گەیشتن بەئامانجەکانی تورکیا.

ئارام عەبدوڵا، چاودێری سیاسی سەبارەت بەگرژیەکانی نێوان پەکەکە و لایەنێکی سیاسی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، پیلانەکانی تورکیا زۆر دژی هەرێمی کوردستانیشە بەبەڵگەی ئەوەی تائیستا دانی بەو هەرێمە نەناوەو وەکو هەرێم مامەڵەی لەگەڵدا ناکات، و تائیستاش نوێنەری حکومەتی هەرێم لەووڵاتی تورکیا نیە، بوونی شەڕی ناوخۆش بەداخەوە ئەوە وەسیلەیە بۆ گەیشتن بەئامانجەکانی تورکیا.

دەشڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێم و سەرکردایەتی سیاسی کورد بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە ڕووداوو پرسانەدا بکات، خۆی بپارێزێ لەشەڕی ناوخۆیی و کورد بەکورد، چونکە تائێستاش ڕووداوەکەی چیای مەتینا زۆر ڕوون نیە کەچ لایەنێك تەقەی لەو هێزەی پێشمەرگە کردووە،بەڵام زیاتر ئەگەری ئەوە هەیە بەمووشەکی فڕۆکەی توورکی پێکرابن.