سەردێر

بە فەرمی دان بە ئۆقیانوسی پێنجەمدا دەنرێت لە جیهاندا

خەڵك-
لە چوارچێوەی نوێكردنەوەی نەخشەكان و لە هەنگاوێكی بێ‌ پێشینەدا، تۆڕی (ناشیوناڵ جیوگرافیك)، ئۆقیانوسی بەستەڵەكی باشوور دەخاتە لیستی ئۆقیانوسەكان لە جیهاندا، بەمشێوەیە و لەدوای ئەم ڕاگەیاندنە فەرمییە، زەوی پێنج ئۆقیانوسی هەیە.

ناشیوناڵ جیوگرافیك لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاندبوو، بە فەرمی دان بە ئۆقیانوسی باشووردا دەنێت كە ڕووبەرێكی ئاوییە و چواردەوری كیشوەری بەستەڵەكی باشووری داوە.

بەپێی ئیدارەی ئەمریكایی بۆ ئۆقیانوسەكان و توێژاڵی ئاسمانی”لەڕووی مێژووییەوە چوار ئۆقیانوس هەیە بە ناوەكانی”ئەتڵەسی، هێمن، هیندی، بەستەڵەكی باكوور”.

دامەزراوەكە دەڵێت”زۆربەی وڵاتان- بە ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە- لەئێستادا دان بە ئۆقیانوسی باشوور (ئەنتاركتیكا)دا دەنێن وەك ئۆقیانوسی پێنجەم لە جیهاندا”.