سەردێر

تەندروستی هەرێم ئاماری كۆرۆنای توشبوون و چاكبوونەوە و مردنی بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 528 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 594 كەسیش چاكبوونەتەوە و تەنها 10 حاڵەتی مردن هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 8184 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 82 كەس و سلێمانی 233 كەس و دهۆك 167 كەس و هەڵەبجە 2 كەس و گەرمیان 44 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 594 كەس چاكبوونەوە و 10 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4349 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە