سەردێر

پۆلیسی دهۆك؛ كەسێكیان دەستگیركردووە بەناوی بەرپرسانی باڵاوە پارەی لەهاووڵاتیان وەرگرتووە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك  ڕایدەگەیەنێت ، كەسێكیان دەستگیركردووە بەناوی بەرپرسانەوە پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە ، تۆمەتبارەكەش دەڵێت ،”لەماڵەوە بووم و بەناوی ئەو بەرپرسانەوە قسەم كردووە پارەم لە هاووڵاتیان وەرگرتووە “.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك تۆمارێكی ڤیدیۆی بڵاویكردووە، كە تۆمەتبارێكیان لە شارۆچكەی سیمێل دەستگیركردووە، كە بەناوی بەرپرسانەوە پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە، تۆمەتبارەكە دان بەوەدادەنێت، كە بەناوی چەند بەرپرسێكی گەورەوە قسەی لەگەڵ خەڵك كردووەو داوای پارەی كردووە.

هەر لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا تۆمەتبارەكە باس لەوەشدەكات، كە گوایە من لەماڵەوە بووە و بەناوی ئەو بەرپرسانەوە قسەی كردووە و بە هاووڵاتیانی ووتووە، كە ئۆتۆمبێلەكەی پەكیكەوتووە و پێویستی بە یارمەتییە، لەكاتێكدا هیچ ئۆتۆمبێلێكی نەبووە.

دانی بەوەشدا ناوە ، كە بەبڕی جیاواز پارەی وەرگرتووە لەنێوان 300-400 دۆلار و دواتریش خۆی ون كردووە و تەلەفۆنەكەشی داخستووە.