سەردێر

هەزاران دەرچووی دانەمەزراو هەیە حكومەت لەزانكۆ ناحكومییەكان كۆلێژی ددان دەكاتەوە

خەڵك
سەندیكای پزیشكانی ددان ڕایدەگەیەنێت ، هەزار دەرچووی دانەمەزراومان هەیە، كەچی حكومەت لەزانكۆ ناحكومییەكان كۆلێژی ددان دەكاتەوە و دەشڵێت،” هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 150 بۆ 200 پزیشكی ددان هەیە، بەڵام ئێستا 500 پزیشكی ددان ساڵانە دەردەچن”.

سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویانكردەوە، كە نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن سەبارەت بەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ كردنەوەی كۆلێژی ددان لەزانكۆ ناحكومییەكان، كە چەند زانكۆیەكی ئەهلی داواكارییان پێشكەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا كردووە بۆ كردنەوەی كۆڵیژی ددان.

ڕاشیانگەیاندووە، هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 150 بۆ 200 پزیشكی ددان هەیە، بەڵام ئێستا 500 پزیشكی ددان ساڵانە دەردەچن، بۆیە لە ئێستادا هیچ پێویستییەك بە كردنەوەی كۆلێژەكانی ددان نیە.

لەڕاگەیەنراوەكەدا ئاشكرایانكردووە، كە زیاتر لە هەزار دەرچووی دانەمەزراو هەیە و داوا دەكەن پێدانی مۆڵەت بەكردنەوەی كۆلێژی ددان لەزانكۆ حكومی و ناحكومییەكان ڕابگیرێت.

May be an image of text



هەلبژاردە

گرنگترینەکان