سەردێر

بەغدا؛ ئەو باپیرەی نەوەكەی خۆی كوشت دەستگیركرا

خەڵك
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت ، پیاوێكی بەتەمەنیان دەستگیركردووە، كە نەوەكەی خۆی بە خواردنەوەی كحولی و ماددەی هۆشبەر كوشتووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدائەمڕۆ پێنج شەممە 10ی حوزەیرانی 2021 بڵاویكردەوە، پۆلیسی بەغدا پیاوێكی دەستگیر كردووە، كە نەوەكەی خۆی بە خواردنەوەی كحولیی و ماددەی هۆشبەر كوشتووە و خواردنەوەی كحولی و ماددەی هۆشبەری تێكەڵی شیری منداڵە كۆرپەلەكە كردووە، كە تەمەنی تەنها 9 مانگە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوای گەیشتنی پۆلیس راپۆرتی پزیشكی دادی سەبارەت بە كوژرانی منداڵەكە، لێكۆڵینەوەی دەستپێكرد و فەرمانی دەستگیركردنی باپیرەی منداڵەكەی جێبەجێ كردوو و تۆمەتبارە بە تاوانی كوشتن، بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دادگایی دەكرێت.