سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران، 3 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13398 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13398 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 153 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 3 ملیۆن و 3 هەزار و 112 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 81 هەزار و 672 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.