سەردێر

یەكەكانی نیشتەجێبوون تاپۆدەكرێن

 

خەڵك-ئارام سەردار

پڕۆسەی جیاكردنەوە و وێنەی تۆماری خانوەكانی گوندی كۆری كەبەسەر كرێنشینان و پزیشكان دابەشكرابوو تەواوكراوە وبەناوی خاوەنەكانیانەوە تاپۆ دەكرێن.

عبدالواحد ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی هەولێر لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو ڕێنماییانەی لەمانگی ئایاری ٢٠٢٠ دەرچوو بۆ تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون، بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو یەكە نیشتەجێیانەی لەڕێگای وەبەرهێنان دروستكراون سەنەدەكانیان بەناوی خاوەنەكانیان بكرێت، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی تاپۆش كارەكانیان بەباشی ئەنجامداوە لەڕێگای ئەو لیژنەیەی دروستمان كردووە.

دەشڵێت، یەكەكانی گوندی كۆری كە هەزار و ٩٢٤ یەكەی نیشتەجێبوونن ئەمڕۆ سەنەدەكانیان تەواوكرا و لەئایندەیەكی نزیك داوا لەوەبەرهێنەری دەكرێت سەردانی شارەوانی بكات تاوەكو بەناوی خۆی بكات دواتربەناوی خاوەن یەكەكان بكرێت.

دەشڵێت، گوندی لوبنانی كە ٣ هەزار یەكەی نیشتەجێبوونە وێنەی تۆمارەكەیان تەواوبووە، لەئایندەیەكی نزیك پێشكەش بە دەستەی وەبەرهێنان دەكرێت تاوەكو ڕێكارە یاساییەكانی تاپۆكردن تەواوبكەن.