سەردێر

هیندستان، ڕێكۆردی گیانلەدەستدانی كۆرۆنای لە جیهان تۆمار كرد

خەڵك-

ئەمڕۆ پێنج شەممە هیندستان زۆرترین ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنای وەك یەكەم وڵات لە سەرتاسەری جیهان تۆمار كرد و 6 هەزار و 148 كەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

تۆڕی (BBC) بڵاویكردەوە، پێشتر زۆرترین گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە ئەمریكا تۆمار كرا كە 5 هەزار و 444 كەس بوو لە ڕۆژێكدا، پێشبینیش دەكرێت ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا لە هیندستان بۆ بەرزترین ئاست بەرز ببێتەوە.

ویلایەتی بیهار یەكێكە لە هەژارترین ناوچەكانی نیشتەجێبوون لە هیندستان، پێشتر 5 هەزار و 400 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا بوو، ئێستاش 4 هەزاری دیكە بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە هیندستان گەیشتووەتە 29 ملیۆن و 200 هەزار كەس و زیاتر لە 359 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.