سەردێر

مەرجەكان بۆ وەرگرتنی پۆستی زانكۆیەكی هەرێم ئاشكرا كرا

خەڵك-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مەرجەكان بۆ وەرگرتنی پۆستی زانكۆی كۆیە ڕایدەگەیەنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا پۆستی سەرۆكی زانكۆیی كۆیە ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەر كەسێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی پێشكەشكاراندا تۆمار بكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مەرجەكان بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆ ئاشكرا دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دەبێت (هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت ، نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت، خزمەتی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت).

ئاشكراشیدەكات، ئەو بەڕێزەی داواكاری پێشكەش دەكات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆكەی بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت، زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.

· جەخت لەوەش دەكاتەوە، دواین كات بۆ پێشكەشكردنی (C.V) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (٢٠/٦/٢٠٢١) ڕۆژی (یەك شەممە) دەبێت و پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەیەوە واژوو كرابێت و هەر بەڕێزێك ئارەزوی هەیە و مەرجەكانی پێشكەشكردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی پۆستەكان لە دیوانی وەزارەت لە ڕێگەی ئەم ئیمیلە ([email protected]) بنێرێت .