سەردێر

ڤیدیۆ، بۆیەكەمجار لە ئاسماندا سووتەمەنی دەگەیەنرێتە فڕۆكە

خەڵك-

بۆ یەكەمجار لە مێژووی فڕۆكەوانیدا، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە ئاسماندا سووتەمەنی دەگەیەنێتە فڕۆكەیەكی دیكە.
تۆڕی سبوتنیك بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكایی بۆ یەكەمجار لە مێژووی فڕۆكەوانیدا، بە ئاسمانەوە سووتەمەنی گەیاندە فڕۆكەیەكی دیكە.
بەپێی زانیارییەكان، تاقیكردنەوەی گەیاندنی سووتەمەنییەكە بە سەركەوتوویی ئەنجام درا و كۆمپانیای بوئینگ كارەكەی ئەنجام داوە و لە مێژوودا ناوی تۆمار كرا.
هەر بەپێی زانیارییەكان، هێزەكانی ئەمریكا دەیانەوێت لە چوارچێوەی بەرنامەی “MQ-25 Stingray ” فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی گەیاندنی سووتەمەنی بەدەستبهێنن، تاكو فڕۆكە شەڕكەرەكانیان بۆ جێبەجێكردنی كارەكانیان كێشەی سووتەمەنیان بۆ دروست نەبێت.