سەردێر

تەندروستی سلێمانی؛ مردن بە كۆرۆنا زیادی كردووە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەش تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەست دا 20 توشبووی نوێش داخڵی نەخۆشخانەكان كران، كۆیی گشتی نەخۆشانی ماوەەش 102 نەخۆشە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو ئاماری 24 كاتژمێریی تایبەت بە دۆخی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، كە شەش تووشبووی دیكە گیانیان لە دەست داوە و 87 حاڵەتیش لەسەر ئۆكسجینین.

روونیشیكردەوە كە 20 تووشبووی نوێ داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و 12 حاڵەتیان لەسەر ئامێری cpap و 21 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە ئێستا 102 توووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكاندا چارەسەر وەردەگرن.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە