سەردێر

خێرایی لەڕادەبەدەر كارەسات بەدوای خۆیدا دەهێنێت

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تیژڕۆیی كارەسات بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئاشكرای دەكات، لە بەرامبەر فڕۆكەخانەی هەریر ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە دوو كەس بەسەختی بریندار بوون.

مقەدەم فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كاتژمێر30و1ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای (شەقلاوە- باسرمە- قەندیل) لەبەرامبەر فڕۆكەخانەی هەریر لەسایدی چون بۆ قەندیل، هیۆندای سۆناتای تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەرەو دیوی ناوەوەی شەقامەكە ڕۆیشت.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی تیژڕۆییەوە ئۆتۆمبێلەكە خۆی كێشا بەڕاگری سەردورگەی ناوەندی شەقامەكە، بەڵام هێزی زۆری هیۆندایەكە بەهۆی تیژڕۆییەوە وایكرد، كە ئاسنی ڕاگرەی گادرێلەكە بچێتە ناو ئۆتۆمبێلەكە و شۆفێر و سەرنشینەكەی زۆر بەسەختی بریندار ببن.

ئاشكراشی كرد، لەهەمان سات لەدیوەكەی تری شەقامەكە نیسانێكی تایبەت بەرەو شەقڵاوە دەهات و بەبۆچونی شۆفێرەكەی هیۆندایەكە لەدورگەكە دەپەڕێتەوە و بۆلای ئەو دێت، بۆیە هەوڵی دا خۆی دەربازبكات، بەڵام لەئەنجامدا ئەویش كۆنتڕۆلی لەدەستدا و كەوتە ناو ڕاڕەوی ئاوی باراناو.

May be an image of outdoorsMay be an image of roadMay be an image of road