سەردێر

سادیقون بۆ (خەڵك): دەبێت كارتەكان لەدژی توركیا بەكاربهێنرێن

خەڵك-
فراكسیۆنی سادیقون لە پەرلەمان عیراق، داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكات، لە دژی توركیا و دەستدرێژییەكانی لەنێو عیراقدا، پەنا بباتە بەر نەتەوە یەكگرتووەكان.

فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی تايبەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند”بەڕەچاوكردنی دەستدرێژییەكانی توركیا لەنێو خاكی عیراق، پێویستە كارەتی ئابوری یان ئەمنی لەدژی ئەنقەرە بەكاربهێنین”.

بە وتەی فەتلاوی”تێچووی ساڵانەی بازرگانی لەگەڵ توركیا لەسەر عیراق 14 ملیار دۆلارە، بۆیە كاتی ئەوە هاتوو بەپەرچی خواستەكانی توركیا بدرێتەوە لە ناوچە عیراقییەكان كە دەیەوێت دەستییان بەسەردا بگرێت و ئەژموونی خۆی بسەپێنێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی سادیقون پێیوایە”نەتەوە یەكگرتووەكان كارتی دووەمە بۆ كۆتایی پێهێنان و ناچاركردنی سەرشێتی هێزەكانی توركیا لە وڵاتەكەمان”.