سەردێر

یۆنان لەبارەی كۆچبەرانەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

خەڵك

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی یۆنان بڕیاریدا چی تر وڵاتەكەی مافی پەنابەرێتی نەداتە ئەو كۆچبەرانەی لە توركیاوە دەچنە یۆنان.


نوتیس میتراكیس وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی یۆنان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسەكان ئاماژەی بەوەدا، چی تر وڵاتەكەی مافی پەنابەرێتی ناداتە ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی لە ڕێگەی توركیاوە دێنە ناو خاكی یۆنانەوە، ڕاستەوخۆش دەیانگەڕێنێتەوە بۆ كەنارئاوەكانی توركیا.

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی یۆنان جەختیشیكردەوە: پێویستە توركیا بەرپرسیارێتی خۆی سەبارەت بە ڕێگری لە هاتنی شەپۆلی كۆچبەران بەرەو وڵاتانی ئەوروپا جێبەجێ بكات و ڕێگە نەدات بازرگانی بە مرۆڤەوە بكرێت.