سەردێر

تاران: چاودێری هەموو جموجۆڵێكی نەیارانمان دەكەین

خەڵك

فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران ڕایدەگەیەنێت، چاودێری هەموو جموجۆڵێكی نەیارانی ئێران دەكەین.

عەلی ڕەزا تەنكسیریی فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسەكانی هەواڵ ڕایگەیاند: لەڕێگای چەك و كەرەستە سەربازییەكانییە پێشكەوتووەكانیانەوە چاودێری هەموو جوڵەیەكی نەیارانی وڵاتەكەیان دەكەن.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران دووپاتیشی كردەوە، لەسەر توانای چاودێریكردن و بەرەنگاربوونەوەی نەیارەكانی ئێران و پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی كردووەتەوە.

عەلی ڕەزا تەنكسیریی وتیشی: ئامانجیان لە ئامادەباشی هێزەكانیان، نوێكردنەوەی گیانی بەرەنگاربوونەوەیە لەپێناوی ڕووبەڕووبوونەوەی دژی دوژمنەكانی ئێران.