سەردێر

فڕۆكەكانی توركیا ناوچەيەك لە ئامێدی بە چڕی بۆردومان دەكەن

خەڵك-
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، ناوچەیەكی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك بە چڕی بۆردومان دەكەن.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی سویای توركیا، سنوری هەرێمی كوردستانیان بەزاد و گودەكانی سەر بە ناحیەی چەمانگێی سەر بە قەزای ئامێدییان بەشێوەیەكی چڕ بۆردومان كرد.

ئەم بۆردومانانەی توركیا بۆ ناوچەكانی سەر بە پارێزگای دهۆك لەكاتێكدان كە ماوەیەكە هێزە سەربازییەكانی توركیا هێرش و پەلامارەكانیان بۆسەر سنورەكە چڕكردۆتەوە، بە بۆچوونی زۆرێك لە چاودێرانیش، ئەم دەستدرێژییانەی توركیا ، پێشێلكاریی سەروەریی وڵات و یاسا نێودەوڵەتییەكانی پەیوەست بە دراوسێتی دادەنرێت.

توركیا بەبیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانى كوردستان (پەكەكە)، بەقوڵایی دەيان كیلۆمەتر هاتۆتە نێو خاكی هەرێم، لەبەرانبەردا حكومەتی عیراق و لایەنە سیاسییەكان، تەنیا بە ئیدانەكرد هەڵوێستی ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن.