سەردێر

بۆ دروستكردنی خانوو حكومەت قەرز دەداتە هاووڵاتیان

خەڵك-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەڵێن دەدات هەلی كار بۆ هەزاران ئەندازیار لە كۆمپانیا نەوتییەكان دابین بكات، قەرزی ئاسانیش بۆ هاووڵاتیان لەپێناو دروستكردنی خانوودا تەرخان بكات.


حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”قەرزی ئاسان بۆ دروستكردنی خانوو بۆ هەموو توێژەكان دابین دەكرێت و 6 هەزار هەلی كاريش بۆ ئەندازیاران لە كۆمپانیا نەوتییەكاندا دابین دەكرێت”، ئاماژەی بە بوونی كێشەیەكی زۆریش كرد لە كەرتی بانكی لە عیراق، وێڕای باسكردنی “دەنكدانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر گرێبەستێك لە لەگەڵ شارەزایانی بواری بانكی خۆجێی و نێودەوڵەتی لەپێناو چاكسازیكردن لەو كەرتەدا”.

سەبارەت بە ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق وتی”ڤاكسینی زیاتر دەهێنرێتە عیراق، داواش لە هاووڵاتیان دەكەین بچن خۆیان بكوتن”، ئاماژەی بە جێبەجێكردنی هەندێك بڕیاریش كرد كە پەیوەندییان بە دوامی فەرمانبەرانەوەيە لە حاڵەتی وەرنەگرتنی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا.