سەردێر

لە هەرێم ۷٠٠ هەزار پێوەری زیرەكی كارەبا بەستراوە

خەڵك-

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا بەستنی پێوەری زیرەك 50%ی تەواو بووە و دەشڵێت: “بەهۆیەوە بارزۆری سەر محەویلە و فیدەرەكان كەمبۆتەوە”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم، ئەمڕۆ 8ی حوزەیرانی 2021، كەمال محه‌مه‌د، وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی ڕاوێژكاری وەزارەتی كرد ، كە تێیدا بریكاری وەزارەت و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیبوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “وەزیری كارەبا سوپاسی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبای كرد و جەختی لەسەر گرنگی پڕۆژەی پێوەری زیرەك كردەوە”.

وتیشی، “تا ئێستا نزیكەی 700 هەزار پێوەر بەستراوە، كە دەگاتە لە 50%ی پڕۆژەكە و بەفیڕۆچوونی كارەبا و سەرپێچیەكان و بارزۆری سەر محاویلە و ویستگەكان كەمبۆتەوە.

May be an image of 2 people, people sitting and people standing