سەردێر

ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ‌ قوربانی لێ‌ دەكەوێتەوە

خەڵك-
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای كەلار- سلێمانی، كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكە بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كەمێك پێش ئێستا لەسەر ڕێگای كەلار- سلێمانی نزیك گوندی (ئاوەخێری) بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی تریش برینداربوون، كەیەكێكیان منداڵە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مسبۆشی لانسەر و باجیرۆ ڕوویداوە، كە ئۆتۆمبێلی لانسەر بەئاڕاستەی كەلار هاتووە و باجیرۆ بەپێچەوانەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێكردووە.