سەردێر

هاتووچۆی گەرمیان بۆ شۆفێران: ڕێگەیەكی سەرەكی دادەخرێت

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی گرمیان، شۆفێران لە داخستنی ڕێگەیەكی سەرەكی لە ناوچەكە ئاگاداردەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیانەوە بڵاوكرایەوە”ئاگاداری بۆ سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەكەین، لە سبەینێ‌ سێ شەممە، شەقامی ( ڕزگاری ـ كفری ) لە كاتژمێر (7) ی بەیانی بۆ (5) ی ئێوارە كاری تێدا دەكرێت بە مەبەستی چاككردنی تاوەری كارەبا”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووچۆی گەرمیان داوای لە شۆفێران كرد”بۆ مەبەستی پێویست و كاری گرنگ نەبێت ئەو شەقامە بەكار نەهێنن بۆ هاتووچۆ كردن، تا لە ڕووداوی نەخوازراو پارێزراوبن”.