سەردێر

خانەقین، چەكدارێكی داعش كوژرا و دوانی تر برینداربوون

خەڵك-
ناوەندی میدیای حەشدی شەعبی، كوژرانی چەكدارێكی داعش و برینداربوونی دوانی تر لە پارێزگای دیالە ڕادەگەیەنێت

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ناوەندی میدیای حەشدی شەعبییەوە بڵاوكرایەوە”هێزێكی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالەی حەشدی شەعبی و لیوای 23ی حەشدی شەعبی، لەگەڵ كۆمەڵێك پاشماوەی چەكداری تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری ڕووباری ئەڵوەندە لە خانەقین بەیەكدا هەڵپژان”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”حەشدی شەعبی توانی یەكێك لە چەكدارەكانی سەر بە ڕێكخراوەكە بكوژێت و دوانی تر بریندا بكات، پێكداهەڵپژانەكانیش تا ئێستا (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە) بەردەوامن”.