سەردێر

ئەفسەرێكی كورد لە بەغدا كوژرا

خەڵك-
ئەفسەرێكی كوردی دەزگای هەواڵگری عیراقی، لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری بەغدا بە دەستڕێژی گوللـە كوژرا.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەزگاواڵگری نیشتمانی عیراقەەوە بڵاوكرایەوە”ئەفسەر نبراس فەرمان شەعبان، لە دەستدرێژییەكی ترسنۆكانەدا شەهیدبوو، خوێنی شەهید نبراس بەهەدەرناچێت و تۆڵە لەو بكوژ و تاوانبارانە دەستێنرێت كە دەیانەوێت ئیرادەی دەوڵەت لاواز بكەن و هیمەتی ڕۆڵەكانی لاواز بكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”شەهیدكردنی ئەو ئەفسەرە، بۆ ساردكردنەوەی ئەركی دەزگای هەواڵگرییە لە بەجێگەیاندنی ئەركە نیشتمانییەكەی، قوربانییەكەش ڕۆڵێكی دەركەوتووی هەبووە لە بەگژداچوونەوەی تیرۆر و تاوانی ڕێكخراو لەماوەی چەندان ساڵی خزمەتكردنی”.

دەزگای هەواڵگری دەڵێت”تەرمی قوربانییەكە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا لە ناوچەی بەلەدیات لە بەغدا دۆزراوەتەوە و شوێنەواری گوللە بە جستەیەوە بووە”.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو ئەفسەرە بە ڕەگەز كوردە و یەكێك بووە لەو ئەفسەرانەی لە دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراق كە ڕۆڵی بەرچاوییان هەبووە لە هەوڵەكانی بنبڕكردنی تیرۆر.