سەردێر

چیرۆكی مردنی بوك و زاوەیەك لە كەركوك

خەڵك-
سەرچاوەیەكی ئەمنی، وردەكاریی مردنی بوك و زاوەیاك و دایك و خوشكێكی لە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە پارێزگای كەركوك ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی ڕاگەیاند”ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە پارێزگای كەركوك، لە جۆری وەرگەڕان ڕویداو كە زاواكە لە پاش مارەكردنی بوكەكەی لە دادگای زاب، ئۆتۆمبێلەكەی لێدەخوڕی”.

بە وتەی سەرچاوەكە”ڕوداوەكە مردنی زاواكە و بوكێ‌ و دایكی و خوشێكی لێكەوتەوە”.

زۆربەی جار ڕووداوەكانی هاتووچۆ كە پێیاندەوترێت تیرۆری سپی، كارەساتی گەورەیان لێدەكەوێتەوە، بە بۆچوونی چاودێرانیش هۆكارەكەی بۆ تیژڕەوی شۆفێرەكان و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و هەندێك جاریش بۆ خراپی ڕێگەوبانەكان دەگەڕێنەوە.