سەردێر

دواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران

خەڵك-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4907 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4907 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 120 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 971 هەزار و 270 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 81 هەزار و 183 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.