سەردێر

ئەمریكا بیر لە وەڵامدانەوەی توندی هێرشە سایبیرییەكانی رووسیا دەكاتەوە

خەڵك-

وەزیری بازرگانیی ئەمریكا جینا ریموندۆ داوای لە كۆمپانیاكان كرد خۆیان لە هێرشی سایبیری بپارێزن كە هەڕەشەی میشەییان ردوستكردووە بەتایبەت كۆمپانیا تایبەتەكان.

وەزیری بازرگانیی ئەمریكا بۆ تۆڕی هەواڵی ئەی بی سی رایگەیاند یەكەم شت كە پێویستە بیزانن ئەو راستییەیە كە پێویستە لەسەریان خۆیان بپارێزن لە هێرشی سایبیری، كە ئەو هێرشانە هەن و هەڕەشەی جدین.

ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی ئەمریكا لە ماوەكانی دوایدا لەگەڵ كۆمەڵێك هێرشی سایبیری رووبەڕوو بوون كە بووە راگیرانیان لە بەرهەمهێنان بەهۆی فراوانی هێرشەكانەوە.

بەشێك لە شارەزایان ئاماژە بە ئەوە دەكەن سەرچاوەی ئەم هێرشە سایبیرییانە لە رووسیاوەیە.

لە بارەی وەڵامی ئەمریكا بۆ ئەم هێرشانە كە ئایا وەڵامی سەربازی دەبێت، وەزیرە ئەمریكاییەكە دەڵێت: هەموو بژاردەیەك كراوەیە، ئەمە بۆ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە پێشینەیە.