سەردێر

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە، 3 پەنابەری كورد گیانیان لەدەستدا

خەڵك-

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك كە پەنابەرانی گواستووەتەوە، لانیكەم دوو پەنابەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستدا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆژی شەممە 5-6-2021، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك كە پەنابەری دەگواستەوە لە شاری “كاوالا”ی وڵاتی یۆنان لانیكەم ٤ پەنابەر گیانیان لەدەستداوە و ٤ پەنابەری دیكەش بریندار بوون.

ئاشكراشیكرد، بریندارێك و دوو كەس لەو پەنابەرانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵكی شارۆچكەی مەریوانن لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

ڕوونیشیكردەوە، بە وتەی یەكێك لە پەنابەركان، پۆلیسی یۆنان شوێنی ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە و ئۆتۆمبێلەكەش بەهۆی خێرایی زۆرەوە وەرگەڕاوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، مانگی ڕابردووش بەهۆی وەگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە لە وڵاتی توركیا چەند پەنابەرێكی دیكە بوونە قوربانی.