سەردێر

مووچەی 17 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خەڵك-
سەرەڕای دواكەوتنی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21%ەوە دەستی پێكردەوە و سبەینێ‌ مووچەی 17 وەزارەت و دامەزراوە و توێژ دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەیەك، كە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ دوو شەممە مووچەی مانگی 5ی وەزارەتەكانی (كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، پلاندانان، داد، سامانە سروشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن).

هەر بەپێی خشتەكە، مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ژینگە، وەبەرهێنان، دەیستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین خەرج دەكرێت.

بڕیارە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش بكرێت.