سەردێر

لە كاتی كوژاندنەوەی ئاگرێك 2 كارمەندی پۆلیس سووتان

خەڵك-
لە كاتی كوژاندنەوەی ئاگرێك لە سنووری شارۆچكەی قەڵادزێ‌، 2 كارمەندی پۆلیس سوووتان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كەمێك پێش ئێستا دوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین لە قەڵادزێ بە ناوەكانی ( ڕ.پ7/ ڕسوڵ احمد ڕەسوڵ) لەدایكبووی ساڵی 1972 دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ئاشتی و (ڕ.پ7/ بایز احمد بایز) لەدایك بووی ساڵی 1969 دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی خانەقا بەسووتاوی گەیەندرانە نەخۆشخانە.

ڕاشیگەیاند، بەوتەی خۆیان پاش ئەوەی دەرچوون بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرێك لە دەغڵ و دان و پووش و پاوەنی گوندی ناودەشت هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەیانداوە لەو كاتەدا ئاڕاستەی بایەكە بەڕووی خۆیاندا پێچەوانە بۆتەوە بەو هۆیەشەوە سووتاون.

ئاشكراشی كرد، برینداری یەكەم دەست و قاچ و دەمووچاوی سووتاوە و برینداری دووەمیش دەمووچاو و قۆڵی چەپی سووتاوە، بەڵام بەهۆی زۆری سووتاویەكەیان بڕیاردرا بەڕێبكرێن بۆ سلێمانی.