سەردێر

هێرشكرایەسەر بنكەی عەین ئەسەد

خەڵك-

شانەی میدیای ئەمنی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایەسەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد.

شانەی میدیای ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایەسەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد.

ئاشكراشیكرد، سیستمی بەرگری مووشەكی بەرپەرچی هێرشەكەی داوەتەوە.