سەردێر

خشتەی دابەشكردنی مووچەی تەواوى وەزارەتەكان بڵاوكرایەوە

خەڵك
بە پێی خشتەیەك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی تەواوی مووچەخۆران دابەشدەكرێت، ڕۆژی پێنجشەممە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی كۆتایی بەدابەشكرنی مووچە دەهێنرێت .

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە و بە پێی خشتەكە ڕۆژی یەك شەممە جگە لە مووچەی وەزارەتی پەروەردە ، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەكرێت.

هەر لە خشتەكەدا هاتووە، ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە و چوار شەممە مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و سەرۆكایەتییەكان و خانەنشینانی سەربازی دابەشدەكرێت و ڕۆژی پێنج شەممە 10ی 6ی 2021 بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دێت .

No description available.