سەردێر

ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و 4 كەس بریندارن

خەڵك-
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای چۆمان، 4 كەس بریندار دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگادارکراینەوە لە ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری وەرگەران، كە ئۆتۆمبیلی جۆری کیا سپۆرتاج ساڵۆن لە شارۆچكەی چۆمان نزیک بازگەی ناوپردان وەرگەڕاوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەئەنجامی ڕووداوەکە چوار کەس برینداربوون.

هاتووچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات، “پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک”.