سەردێر

بە وێنە..ڕێگە لە كڕین و فرۆشتنی باڵندەو ئاژەڵی كێوی دەگیرێت

لە نێو بازاڕی ژێر پردەكەی سلێمانی كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت

خەڵك
قائیمقامیەتی سلێمانی رێگری لە كڕین و فرۆشتن بە باڵندە و ئاژەڵی كێوییەوە دەكات.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی(2021.6.4) لە هەڵەتێكدا بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی دارستان و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دەستیان بەسەر ژمارەیەك باڵندە و ئاژەڵی كێویدا گرتوە كەلەلایەن راوچی و كاسبكارانەوە لە ژێرپردەكەی ناوبازاڕی سلێمانی بەهاووڵاتیان دەفرۆشرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، دواتر  باڵندە و ئاژەڵەكان لە پاركی هەواری شار گەڕێندرانەوە بۆ ناوسروشت، هەڵمەتەكە بۆ پارێزگاری كردنە لەسروشت و پاراستنی ئەو باڵندە و ئاژەڵانە و بەردەوامیش دەبێت تا دیاردەكە بنەبڕدەكرێت.

May be an image of outdoors

 

May be an image of 1 person, standing and crowd

May be an image of pigeon

May be an image of 3 people, people standing and outdoors

May be an image of 2 people, people standing and outdoors