سەردێر

عیراق و هەرێم، زیاتر لە 4200 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 4262 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 4111 كەسیش چاكبوونەتەوە، 26 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 42 هەزار و 479 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 4262 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و سلێمانی و نەینەوا تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1363 و لە بەسرە 708 و لە سلێمانی 288 لە نەینەوا 240 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 4111 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و سلێمانی و هەولێر بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 26 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 5 حاڵەتیان لە دهۆك و 2 حاڵەتیان لە سلێمانی تۆماركران.