سەردێر

مەسرور بارزانی؛ هیچ بیانوویەك بۆ بەغدا نامێنێتەوە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم نەنێرێت

خەڵك
سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی كۆبوەوە و گفتوگۆیان دەربارەی پرۆسەی دانوستانی هەرێم وحكومەتی فیدراڵی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدرالی 2021 كرا .

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 3 ی حوزەیرانی 2021، لە گەڵ شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لە گەڵ حكومەتی فیدرالی كۆبوەوە و گفتوگۆیان دەربارەی پرۆسەی دانوستانی هەرێمی كوردستان وحكومەتی فیدرالی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدرالی 2021 كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە شاندی دانوستانكار دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانیان خستەڕوو تایبەت بە جێبەجێكردنی پابەندییەكانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە لە بواری نەوت و داهاتی نانەوتی ، كە لەكۆبوونەوەكان لەگەڵ وەزارەت ولایەنە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەكان ، ڕێككەوتن لەسەر میكانیزمی جێبەجێكردنی یاساكە كراوە.

ئاماژەش بەوە دراوە، كە بە ڕێككەوتنی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدرالی و هەرێم، كە ڕێككەوتوون لەسەر میكانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان كە لە یاسای بودجە بۆیان دیاریكراوە بە پێی تایبەتمەندییان، بەم شێوەیە ئیتر هیچ بیانوویەك بۆ وەزارەتی دارایی فیدرال نامێنێتەوە كە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم خەرج نەكات كە لە یاسای بودجە و خشتە هاوپێچەكانی ئاماژەی پێدراوە.

لەكۆبوونەوەكەدا جارێكی دیكە جەختمان لە سەر ئەوە كردەوە، كە هەرێم پابەندە بە یاسای بودجە و لە بەرامبەریشدا، پێویستە حكومەتی فیدرالی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم خەرج بكات.

‎May be an image of ‎‏یەک کەس یان زیاتر‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎‏یەک کەس یان زیاتر‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎