سەردێر

بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەندەنووسیای هەژاند

بوومەلەرزە هەزاران كەسی لە ئەندەنووسیا كردە قوربانی

خەڵك-

دەستەی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمریكا رایگەیاند بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلەی رێختەر خۆرهەڵاتی ئەندەنووسیای هەژاند.

بوومەلەرزە لە دووری 127 كیلۆمتری باشووری خۆرئاوای شاری تیرناتی رووی داوە.

هیچ زانیارییەك تا ئەم ساتە بڵاونەكراوەتەوە لە بارەی زیانە مرۆیی و ماڵییەكانەوە.

بەهۆی پشتێنی ئاگرینەوە لە زەریای ئارام ئەندەنووسیا زنجیرەیەك بوومەلەرزە بەخۆیەوە دەبینێت.

لە 2014 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 9.1 پلەی رێختەر كەناراوەكانی سومترەی هەژاند بەهۆیەوە تسۆنامی دوستبوو، ژیانی 220 هەزار كەسی كردە قوربانی لە ناوچەكە لەنێویاندا 170 هەزاری ئەندەنووسیایی بوون.

ئەمە گەورەترین كارەساتی سروشتی بوو لە مێژووی نوێدا لە هەندێك شوێن شەپۆلی دەریا گەیشتە بەرزی 15 مەتر.

لە2018 بوومەلەرزە لە دورگەی لومبووكی دا زەوی هەرەسی هێنا 550 كەس لە دوورگەی گەشتیاری سومباوای هاوسێی مردن.

لە كۆتایی ئەمساڵدا بوومەلەرزەیەیەكی 7.5 پلەی رێختەری لە بالۆی دوورگەی سولایسی دا لەوێ تسۆنامی دروستبوو، 4300 كەس مردن.