سەردێر

هەواڵێكی دڵخۆشكەر لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە

خەڵك-
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، دابەزینی ئاستى تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهان بەڕێژەی 15% و مردن بەڕێژەی 70% ڕادەدەگەیەنێت، ئەمەش دوای تۆماركردنی 3.5 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون و زیاتر لە 78 هەزار حاڵەتی مردن.

ڕێكخراوەكە لە خشتەی هەفتانەی پەتاكەدا ڕایگەیاندووە:”ژمارەی تووشبوونی نوێ‌ و مردن بە پەتاكە لە هەفتەی ڕابردوودا ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە و زیاتر لە 3.5 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون و زیاتر لە 78 هەزار حاڵەتی مردن تۆماركراون، واتا بەڕێژەی 15% و 7% بوون كە كەمترن لەو ڕێژانەی لە هەفتەی پێشووتردا تۆماركران”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت:” لەماوەی هەفتەیەكدا 3.550.456 تووشبووی نوێ‌ هەبووە و 78667 كەسیش لە جیهاندا لە ماوەی 24 بۆ 30ی ئایار بە كۆرۆنا گیان لەدەستداوە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەاكەش تا 30ی ئایار، كۆی گشتی تووشبوون گەیشتە 169.407.858 كەس، 3.530.837 كەسيش بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا”.