سەردێر

عیراق گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ وڵاتێكی ئەوروپا ڕادەگرێت

خەڵك-
كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراق، بڕیاردەدات گەشتەكانی بۆ كۆبنهاگن پایتەختی دانیمارك و بەپێچەوانەوە لە كۆبنهاگنەوە بۆ عیراق ڕابگرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن كۆمپانیای گشتی هێڵە ئاسمانییەكانی عیراق ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بڵاوكرایەوە”گەشتیاران دەتوانن ئەو بلیتانە وەبگرنەوە كە لە تێكڕای نوسینگەكان و بریكارەكانی سەر بە كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقى بڕیویانە، بەێ‌ ئەوەی هیچ باجێكی دارایی بچێتەسەر”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەكرێت بلیتەكان بگۆڕدرێن بە بلیتی ئەڵمانیا (فرانكفۆرت، دۆسلدورف، بەرلین)، بەبێ‌ هیچ جیاوازییەكی دارایی”.

كۆمپانیاكە لە بەیاننامەكەیدا، هۆكاریی ڕاگرتنی گەشتەكانی بۆ كۆبنهاگن ڕووننەكردۆتەوە.