سەردێر

هەوڵ دەدرێت ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل بهێنرێتە عیراق

خەڵك-
دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق، هەوڵێكی بەقاچاخهێنانی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل لە بەندەری ئوم قەسرەوە لە بەسرە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بەپشتبەستن بە زانیارییەكانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و هەواڵگری، توانرا لە بەندەری ئوم قەسر، دەست بەسەر كانتێنەرێكدا بگیرێت كە 4 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی تێدابووە و ڕێگە بە هاوردەكردنيان نادرێت بۆ نێو وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”كانتێنەرەكە مۆری گومرگی لێدراوە و بەپێی ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی لایەنە دادوەرییە پەیوەندیدارەكان كراوە، تا ڕێكاری یاسایی دژ بە سەرپێچیكاران بگرێتەبەر”.

هێنانانە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل لە بەسرەوە، بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و زۆربوونی ئەو ئۆتۆمبێلانەش نەك تەنیا لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، بەڵكو لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش بەدی دەكرێت.